بازدانى نەهەنگ

بازدانى نەهەنگ
نەهەنگ بە گەورەترین گیانلەبەری ئاوی دادەنرێت، هەندێكیان ئەوەندەی باڵەخانەیەكن، كە تا ئێستا ماون و لەناو نەچوون، رەنگە سەیر بێت بگوترێت نەهەنگێك باز دەدات و خۆی هەڵدەدات، بەڵام ئەوە راستییە، لە كۆماری دۆمۆنیكان لە زەریای باكووری ئەتڵەسی نەهەنگێك لە كاتی بازداندا كەوتۆتە بەر زوومی كامێراكان و وێنەی گیرا، ئەو كەسەی وێنەی بازدانی نەهەنگەكەی گرتووە، كەسێكی ئەمریكییە بەناوی (جۆدی فێردیانی) و ئەو شوێنەش بە ماڵی نەهەنگەكان دادەنرێت، ئەو نەهەنگەی كە وێنەی گیراوە، بە نەهەنگی قۆپاو دادەنرێت و لە رەنگی رەساسی و رەش و سپی تێكەڵە، كێشی دەگاتە زیاتر لە سێ تۆن.
Top