پاركی ئوتۆمبێل بۆ فرۆشتن

پاركی ئوتۆمبێل بۆ فرۆشتن
شوێنی پاركێنگی ئوتۆمبێل لە جیهاندا یەكێكە لە گەورەترین كێشەكانی سەردەم، كەسێك بە ناوی (جۆنی شانگ) لە وڵاتی چین، ئەو هەلەی قۆزتۆوە كە شوێن دەكڕێت و دەیكات بە پاركی ئوتۆمبێل، دواتر كە حكومەت، یان كەرتی تایبەت پێویستی بە شوێنەكە دەبێت، ئەویش تابلۆی فرۆشتن لەسەر پاركینگەكەی دادەنێت، كە دواجار توانی شوێنێكی بچووكی (135) مەتر دووجا بە (969) هەزار دۆلار بفرۆشێت، كە گەراجێكی بەرزە و لە چەند نهۆمێك پێك هاتووە، ئەو پیاوە چینییە تا ئێستا لە رێگەی فرۆشتنی گەراجەكانەوە بۆتە خاوەن (1) ملیۆن دۆلار.
Top