كلاوێكی سەیرە، چاوەكان و بەشێكی سەر دادەپۆشێت، ئێستا ئەو جۆرە كڵاوە لەلایەن كارمەندانی هۆتێلەكانی دوبەی لە وڵاتی ئیمارات لەسەر دەكرێن، كاتێك خزمەتكارەكان دەبینین هەر یەكێكیان كڵاوێكی لەسەرە كە هاوشێوەی ئەو كڵاوەیە دەخرێتە سەر چاو و سەری (باز)ەكان، ئەو كارەش بە واتای ئەوەیە كە كولتوورێكی كەنداوە و باز سیمبولی ئەوانە، هەروەها بۆ ئەوەی خزمەتكارەكان سەیری تەنیشتەكانیان نەكەن و تەنیا پێشەوەی خۆیان ببینن، ئێستا بۆتە نەریتێكی باو كە لە كەنداودا ئەو جۆرە كڵاوە لەسەر دەكرێت.