كاتژمێری بایۆلۆجی خەو

كاتژمێری بایۆلۆجی خەو
لە كاتژمێر 9 بۆ 11 ی شەو كاتی لەناوبردنی ژەهرە زیادەكانە لەناو بۆڕییە سستەكاندا، بۆیە پێویستە ئەم كاتە بە هێمنی بەڕێ بكرێت. ئەگەر هەركەسێك لەم كاتەدا سەرقاڵی كاركردن بێت، ئەوە كاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی دروست دەكات. لە كاتژمێر 11 بۆ 1 ی شەو كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو جگەرە، ئەمەش كاتێكی زۆر باشە بۆ خەوێكی قووڵ. لە كاتژمێر 1 بۆ 3 ی شەو كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو زراوە. لە كاتژمێر 3 بۆ 5 ی بەیانی كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو سییەكانە بۆیە ئەو كەسەی كۆكەی هەبێت، لەو كاتەدا زیاتر دەكۆكێ، چونكە كاری لەناوبردنی ژەهرەكان دەست پێ دەكات و پێویست ناكات هیچ دەرمانێك بەكار بهێندرێت، تاوەكو رێگری نەكەیت لەكاری ئاسایی سییەكان بۆ لەناوبردنی ژەهرەكان. كاتژمێر 4 ی بەیانی كاتی دروست بوونی مۆخی ئێسك و خڕۆكەكانی خوێنە. كاتژمێر 5 ی بەیانی كاتی لەناوبردنی ژەهرەكانی ناو میزڵدانە، بۆیە پێویستە لەم كاتەدا میزڵدان بەتاڵ بكەیتەوە تاوەكو یارمەتی میزڵدان بدەیت بۆ لەناوبردنی ژەهرەكان.
Top