مانەوەی ماكیاژ زیانی گەورەی هەیە، بەتایبەت ئەگەر لە شەوانە و لە كاتی نووستندا پاك نەكرێتەوە، بەهۆی ئەوەی ماكیاژ لە ماددەی سرووشتی و كیمیایی دروست دەكرێن، بۆیە كاتێك بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر پێستی روخسار دەمێننەوە، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی كێشە و گرفت بۆ پێست، مانەوەی پێست بە نەرم و نیانی و تەڕی، واتە بەدەستهێنانی جوانی و سەرنجڕاكێشی، رەنگە هەندێ كێشە و گرفت لە روخسارتدا هەبن، رێگری لە سەرهەڵدانی ئەو گرفتانە لەم چەند هەنگاوانەی خوارەوە بەدی بكە: سەرەتا هەمیشە وابكە كە روخسارت تەڕ بێت، وشك بوونی پێست واتە سەرهەڵدانی كێشە و گرفت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی پێستیان چەورە، نابێت شەوانە ماكیاژ لە سەر روخسار بمێنێتەوە، هەروەها لە كاتی خەویشدا ناكرێت ماكیاژ بە روخسارتەوە مابێت. بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ پێستتدا بكە، كاتێك شوێنێك سوور هەڵگەڕا، نابێ زیاتر دەستی لێ بدەیت، شیرینی كەم بخۆ، هەروەها میوە و سەوزەی زۆر بخۆ، لەگەڵ بەكارهێنانی كەرەستەی باش و كوالێت بەرزی ماكیاژەكان.