ژەمە ماری سووركراوە

ژەمە ماری سووركراوە
لومات، گوندێكە دەكەوێتە وڵاتی ڤێتنام، ئەو شوێنە بە زۆریی مار بەناوبانگە، چونكە ژمارەیەكی زۆری مار لەو ناوچەیەدا دەژین، تەنانەت مارەكانی ئەو شوێنە گۆشتیان خۆشە، هەر بۆیە زۆربەی چێشتخانەكانی ئەو ناوچەیە بوونەتە شوێنێك بۆ سووركردنەوەی مار،كە بە جۆرێك سوور دەكرێنەوە و دەبرژێندرێن، وەك ئەوەی گوشتی باڵندەیەك بێت، جاران خەڵكی ئەو شوێنە خوێنی ماریان وەك چارەسەرێك بۆ نەخۆشی و سەر ئێشە بەكار دەهێنا، بەڵام دواتر بیرۆكەی ئەوەیان كە ئەگەر گوشت و خوێنەكەشی نۆش بكەن، ئایا چ سوودێكی دەبێ؟، بەم چەشنە ئێستا لە تەواوی چێشتخانەكانی ئەو ناوچەیەدا گۆشتی دیكە باو نییە و ناخورێت، تەنیا گۆشتی ماری سووركراو و برژاو نەبێت، نرخی هەر ژەمە مارێك (60) دۆلارە، مارێكی كۆبرا بەشی (6 تا 7) كەس دەكات.
Top