رەنگ و شێوازەكانی پێڵاو بۆ وەرزی زستان

رەنگ و شێوازەكانی پێڵاو بۆ وەرزی زستان
لە وەرزی سەرمادا، پێویستە پۆشاكەكان بگۆڕدرێن، چونكە ئەوانەی پێشوو بە كەڵكی ئەو وەرزە نایەن، بۆئەوەی لەگەڵ كەشی سەرمادا بگونجێت، یەكێك لەو كەرەستانەی كە پێویستە و ناچاریت گۆڕانكاریی تێدا بكەیت، پێڵاوە، لێرەدا ئەوەی دەمێنێتەوە هەڵبژاردنی پێڵاوەكانە بۆ ئەو وەرزە لە رووی رەنگ و نەخشەوە، سەرەتا گرنگە بزانیت كە پێڵاوی وەرزی زستان پێویستە لە رەنگی تۆخ بێت، یان رەنگی مات، وەك: رەش و قاوەیی و رەساسی و شینی تۆخ، هەروەها شێوەی دیزاینیشی داخراو بێت و هەوا نەكێشێت، چەندین ماركەی جیهانی گرنگییان بە رەنگی رەش بۆ پێڵاوەكان داوە، بەڵام هەندێكیان پێیان وایە كە رەنگی رەش لە زستاندا زوو پیس دەبێت، بۆیە پێڵاوی رەنگ قاوەیی شیاوتر و گونجاوترە، ئاماژەشیان بە سەرنجڕاكێشیی پێڵاوی قاوەیی داوە كە یەكێكە لە سەرنجڕاكێشترین پێڵاوەكانی ئەو وەرزە، جوانتریش دەبێت ئەگەر پێڵاوەكانی وەرزی زستانە قەیتاندار بن.
Top