سەركێشیی بەلەمە مارەكان

سەركێشیی بەلەمە مارەكان
بەلەمی مار، یەكێكە لە سەیرترین شێوەی بەلەمەكان، كە شێوەی وەك مار درێژ و باریكە، تەنانەت خێرایی ئەو جۆرە بەلەمە هێندە زۆرە كە ئێستا بۆتە رێگەیەك بۆ سەركێشی، سەرەتای بیرۆكەی دروستكردن بۆ (400) ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، درێژیی ئەو جۆرە بەلەمە (36) مەترە و جێگەی زیاتر لە (15) كەسی تێدا دەبێتەوە، هەروەها نزیكەی (9) مانگی پێویستە تا بەلەمێكی لەم جۆرە دروست بكرێت. ئەو بەلەمە بە ناوی (Palliyodam) دەناسرێت، ئێستا بۆ پێشبڕكێ بەكار دەهێندرێت، چونكە خێراترین بەلەمە كە بە دەست سەوڵ دەدرێت و دەڕوات، هەرچەند شارەزایانی بووارەكە دەیانەوێت ئامێرەكانی پاڵدان لەسەر ئەو بەلەمە مارانە ببەستن، بەڵام بەو ئاكامە گەیشتوون كە باشترە شێوازە كۆن و كلاسیكییەكەی بمێنێت، كە بە دەست دەڕوات.
Top