وا بڕیارە وڵاتی بەریتانیا لە ئەندامییەتی یەكێتی ئەوروپا دەربچێت، بەم جۆرە ماوەیەكی داناوە تا ئاهەنگ بۆ ئەو رۆژە بگێڕێت، كۆمپانیایەكی فەڕەنسی تایبەت بە خواردنەوەكان بە ناوی (Gold Emotion، جۆرە بوتڵێكی لە ئاوی زێڕی عەیار (24) دروست كردووە و ناوی ناوە (بریكسیت، ئێمە مێژوومان دروست كرد)، نرخی ئەو بوتڵە (173) دۆلارە، بە نەخش و دیزانی جۆراوجۆر و بە ئاوی زێڕ چێ كراوە، كە چەندین خواردنەوەی بە تامی جۆراوجۆری تێدایە، یەكێكە لە جۆرە خواردنەوە بەناوبانگەكانی وڵاتی فەڕەنسا و ئەوروپا.