گرفتی گۆڕانكاری

گرفتی گۆڕانكاری
نزیكەی « 500 « ساڵ پێش لە دایكبوونی مەسیح چەند فەیلەسووفێك لە « كۆلۆنی لە ئیلیا لە خوارووی ئیتاڵیا « دەژیان بەدەست ئەم جۆرە پرسیارانەوە دەیان ناڵاند ئەویش پرسیارەكە بوو كە هیچ شتێك لە « هیچ « ـەوە دروست نابێت. بەناوبانگترین فەیلەسووف پارمێنیدس لە ساڵی540 تاساڵی 480 ی پێش زاینی ژیاوە. لە دیدی پارمێنیدیسەوە هەر شتێك كە بوونی هەبێت، هەمیشە بوونی هەر هەبووە، ئەمەش شێوە مەزەندەكردنێكی ئاسایی بوو لای یۆنانییەكان. ئەوان تا رادەی هەتا هەتای شتەكانی جیهانیان وەك شتێكی سرووشتی دەبینی، هەر بۆیە «پارمێنیدس» دەیگوت هیچ شتێك لە هیچەوە دروست نابێت و هەر شتێكیش كە بوونی هەبێت هەرگیز توانای فەوتاندنی نییە، بەڵام پارمێنیدس لە زۆربەی ئەوانی دیكە زیاتر دەڕۆیشت، بە بڕوای ئەو هیچ گۆڕانكارییەكی راستەقینە روونادات لەبەر ئەوەی هیچ شتێك جگە لەو شێوەی كە هەیە، رێی تێ ناچێت كە ببێتە شتێكی دیكە، بێگومان پارمێنیدس بەئاگابوو كە سرووشت بەردەوام گۆڕانكاریی خۆی نیشان دەدا. ئەو لە ڕێگەی هەستەكانییەوە سەرنجی گۆڕانكاریی شتەكانی دەدا، بەڵام ئەمە لە پەیامی « ئەقڵی « پارمێنیدس نەدەگونجا كاتێكیش ناچارانە كەوتە بەردەم هەڵبژاردن لەنێوان «ئەقل و هەستەكانییدا» ئەو ئەقڵی هەڵبژارد. هەر بۆیە لە دیدی پارمێنیدسەوە هەستەكان وێنەیەكی هەڵەی جیهانیمان پێ دەبەخشن، وەك فەیلەسووفێكیش بە ئەركی سەرشانی خۆی دەزانی كە پەردە لەسەر هەموو شێوەیەكی هەڵخەڵەتاندنی هەست هەڵبماڵێت.
تێبینی تابلۆكە فەیلەسووف « پارمێنیدس «ە.
Top