هاوسەرگیری لە بەرزی (3000) پێ

هاوسەرگیری لە بەرزی (3000) پێ
پێشنیاری هاوسەری و خوازبێنیی لە ئافرەتان رێگەی جۆراوجۆری هەیە، هەندێكیان هێندە سەیرن، كە دڵی ئافرەت دەتوێنێتەوە و ئەگەر رازیش نەبێت، بە حاڵەتەكە رەزامەند دەبێت و بەڵێ بە كاكی داواكار دەدات، ئەو پیاوە ناوی (كریستین ریچارد)ە و تەمەنی (33) ساڵە، خاتوونیش ناوی (بێكس مۆرلی)یە، بە داوەتێكی فەرمی كە لەلایەن كۆمەڵێك هاوڕێی كچەكەوە رێكخرابوو، كە كوڕەكە پلانی بۆ دانابوو، هەڵسان بە گەشتێك بۆ هەردوو گاشە بەردی چیای (ئیسل ئۆف شیبی لە كیراگبۆڵتین) لە وڵاتی نەرویج، كە دوو گاشە بەردی گەورەن لە شێوەی دوو كەرتە شاخدا و دەكەونە بەرزایی (3000) پێ لەسەر ئاستی زەوی، كاتێك كچەكە دەگاتە سەر ئەو گاشە بەردە، كوڕەكەش لەوێ دەبێت، ئەڵقەیەكی پێشكەش دەكات و پێی دەڵێت: «ئەگەر رازی نەبیت، یان ئەڵقەكە بكەوێت، ئەو ئەڵقەیە هەرگیز نادۆزرێتەوە، بۆیە رەزامەندیی خۆت بدە، كچەكەش بە بەڵێ وەڵامی كوڕە دەداتەوە و رەزامەندیی خۆی بۆ هاوسەرگیری دەردەبڕێت.
Top