لە هەڵبژاردنی جلوبەرگدا دوو لایەنی گرنگ هەن، یەكێكیان شێوەی جلەكانە و دووەمیشیان رەنگە، ئەوەی یەكەم بەندە بە خواست و هەستی ئەو خانمەی كە جلەكە هەڵدەبژێرێت، بەڵام دیاریكردنی رەنگی جل، پێویستی بە شیككردنە لەگەڵ بەشەكانی دیكە كەلوپەل و ئێكسسوارەكان، بۆ نموونە: كاتێك رەنگی جلێك هەڵدەبژێریت، پێویستە رەچاوی رەنگی خشڵەكانتیشت بكەیت، هەروەها پێچەوانەش راستە، هەندێ رەنگی جل هەن كە لەگەڵ هەموو رەنگەكانی دیكەی خشڵ و كەرەستەكانی جوانكاریدا دەگونجێن، ئەو رەنگانەش بریتیین لە: رەش، سپی، قاوەیی، ئەو سێ رەنگە سەرەنجڕاكێشە، رەنگی پەسندكراون بۆ جلوبەرگی وەرزی پاییز، هەروەها دەتواندرێت جلەكان لە دوو رەنگ لەم رەنگانە هەڵبژێرێن، دیاریترینیان رەنگی رەش و سپیە بۆ جلوبەرگ، كە بە شێوازی (سپۆرت-شیك) ناسراوە، واتە هەم جلێكی وەرزشییە لە شێوەدا، هەروەها لە كوالێتیدا شیك و بەرزە، تۆی خانمسش هەوڵبدە زیاتر بەشی خوارەوەی جلەكات رەش بێت و بەشی سەرەوەش سپی، یان جلی تێكەڵاو لە هەردوو رەنگی رەش و سپی بپۆشە.