هەندێ نەتەوە و هۆز لە جیهان هەن كە داب و نەریتی سەیریان هەیە، هەندێك لەو نەریتانەشیان قیزەون و بێزاركەرن، وەك ئەو سێ هۆزەی كە لە وڵاتی ئەسیوبیا دەژین كە ناویان (هەمەر و كارا و مرسی)یە، ئەو هۆزانە لە ناوچەیەكی (ئەدیس بابا)ی پایتەختی ئەسیوبیا دەژین، وێنەكان لەلایەن وێنەگرێكی سعودی بە ناوی (محەمەد سلێمان فالح) گیراوە، كە بە گەشتێك ســـــەردانی ئەو هۆزانەی كردووە، وەك خۆی دەڵێ: «نەریتێكی باو هەیە لەلای ئەو هۆزانە كە خوێنی مانگا بە خاوی و بەبێ هیچ دەستكارییەك دەخۆنەوە، لەلای ئەوان كات و تەمەن گرینگ نییە، تەنیا ژیان گرنگە، خواردنەوەی خوێنی مانگاش بە مەبەستی دەركردنی رۆحە شەڕانگێز و پیسەكانە لە ناخیاندا. نەریتێكی دیكەیان هەیە كە شتێكی باشە و رۆژێك لە هەفتەدا ئاڵوگۆر بە كاڵا و شتومەكەكەنیان دەكەن، وەك: خوێ بەرامبەر بە دار، گەنم بەرامبەر بە بزن و مەڕ، هەر كەسێك شتێكی پێویست بێت لەگەڵ كەسی دیكە دەیگۆڕێتەوە.