جوانی و ناسكیی پروشەكانی سەر سینگ

جوانی و ناسكیی پروشەكانی سەر سینگ
كەرەستە و خشڵەكان، هەمیشە جوانترین مۆدە دیاری دەكەن، بەتایبەت كاتێك خشڵەكە بەرچاو بن، وەك ملوانكە و گوارە، پروشەكانیش چییان لە ملوانكە و گوارە كەمتر نییە، چونكە لەسەر سینگ و لەسەر جلوبەرگ دەدرێن، بەمەش شوێنیان بەرچاوە و دیارە، پروش ئەو خشڵەیە كە لە شێوەی هێمای ماركەی پۆشاك، یان گوزارشت لە براندێكی ناودار دەكات كە لەسەر سینگ دەدرێت، زیاتر لە بەشی لای چەپە دەدرێت، مۆدە تازەكانی پروشەكان چەندین ماركەی جیهانییان هەیە، لەوانە: ئیزابێل مارانت، دۆڵس ئەند گابانا، گوتچی. پروشی ئیزابێل گوزارشت لە شارستانێتیی رۆژهەڵات دەكات، هەروەها تایبەتە بە شێوەی مانگ و وردە ئەڵماس، دۆڵس ئەند گابانا گرنگی بە ئەستێرەكانی دەریا دەدات لەگەڵ پارچە مووروو و مرواری، گوتچی لە دوا مۆدەی پروشەكانیدا گرنگیی بە بەردینەكان داوە، كە شێوەیان پانە و لە چەندین نەخشی جۆراوجۆرن.
Top