نمایشی 440 پێڵاوی ئافرەتان

نمایشی 440 پێڵاوی ئافرەتان
لە زۆر وڵات مافی ئافرەت پێشێل دەكرێت، تەنانەت لە هەندێك لەو وڵاتانەشی كە بە ناو دیموكراسین ژمارەی كوشتن و ماف پێ نەدانی ئافرەتان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت، ئەگەر توركیا وەك نموونە وەربگرین، دەبینین ستەمێكی زۆر لە ئافرەتان دەكرێت، هەر بۆیە هونەرمەندێكی ئەو وڵاتە بە ناوی (فاهیت تونا) لە ناوچەی كاباتش لە شاری ئیستەنبول سەیرترین نمایشی ئەنجام داوە، كە گوزارشت لە داكۆكیكردن لەو ئافرەتانە دەكات كە لەو وڵاتەدا كوژراون، نمایشەكە بە ناوی (بێ ناونیشانە)ـە كە (440) پێڵاوی ئافرەتانی بە دیواری باڵەخانەیەكی بەرزی ئەو ناوچەیەدا هەڵواسیوە، بە مانای ئەوەی ئەوەندە ئافرەت لەو وڵاتە كوژراون، هونەرمەندەكە دەڵێت: «لە هەموو شوێنێك پیاوان ستەم لە ئافرەتان دەكەن، منیش بۆیە ئەو كارەم كردووە، تا وانەیەك بێت و خەڵكیش لە هۆشیاری و مافی ئافرەت ئاگادار بكەمەوە».
Top