چۆن خۆت لە بۆنی ناخۆشی قژ دەپارێزیت؟

چۆن خۆت لە بۆنی ناخۆشی قژ دەپارێزیت؟
رەنگە بە بۆنی ناخۆشی قژت بێزار بیت، هەرچەندە باشترین شامپۆ و موكەیەف و سیشواریشی بۆ دەكەیت، بەڵام دوای چەند رۆژێك هەست بە بۆن ناخۆشی قژت دەكەیت، كە ئەوەش جگە لەوەی هەستێكی بێزاركەرت پێ دەدات، هەروەها نیگەرانیشت دەكات كاتێك كە قژت پیسە. هۆكاری دەركەوتنی بۆنی ناخۆشی قژ بریتیین لە: نەشووشتنی قژ بۆ چەند رۆژێك، پاك رانەگرتنی قژت و بەركەوتنی بە كەشوهەوای ئالوودە بە تۆز و خۆڵ و پیسی، برین و نەخۆشیی پێستی سەر، گۆڕانكاریی هۆرمۆنی جەستە، ئارەقە كردن، هەموو ئەوانە هۆكارن كە قژت بۆنی پیس بێت، بەڵام هەندێ لایەن هەن كە یارمەتیدەرن لە بۆن خۆشكردنی قژ، بۆیە تا دەتوانی ئەو هەنگاوانە بگرە بەر، تا قژت هەمیشە بۆن خۆش بێت، سەرەتا هەوڵبدە هێندە دەست پێستی سەرت نەدەیت، دوور بكەوە لە خوراندن، لەگەڵ بەكارهێنانی زەیتی زەیتوون، زەیتی گوێزهیندی، ئاوی لیمۆ، سركەی سێو، هەروەها هەوڵبدە كە قژ شووشتنت رێكخراو بێت، واتە سێ تا چوار جار، لە هەفتەیەكدا، جلی تەنك لەبەر بكە و رەفتەی ئەستوور مەپۆشە، هەمیشە لە كاتی كەشوهوای پیسدا شتێك بەسەر سەرتدا بدە.
Top