شازادەكان لە پاكستان دەدرەوشێنەوە

شازادەكان لە پاكستان  دەدرەوشێنەوە
دوای سەردانی هەریەكە لە شازادە (ولیام و كیت میدڵتۆن) بۆ وڵاتی پاكستان، توانییان سەرنجی هەمووان راكێشن لە شێوازی مامەڵەكردنیان لەگەڵ خەڵك و پیرۆزییەكانی ئەو وڵاتە و رێزگرتنی تایبەت بۆ ئایینی ئیسلام، كەیت لەگەڵ گەیشتی بۆ ئەو وڵاتە لە سەرەتادا خۆی سەوزپۆش كرد، بەهۆی ئەوەی رەنگی سەوز پیرۆزە و رەنگێكی سەرەكییە لە رەنگی ئاڵای وڵاتی پاكستان، دوای ئەوەی سەردانی سەرۆك وەزیران و زۆربەی كلێسا و مزگەوتەكانی ئەو وڵاتەی كرد، كەیت تەنانەت لە كاتی سەردانی مزگەوتەكاندا، سەرپۆشی لەسەر كردبوو و هیچ شوێنێكی جەستەی دیار نەبووە، پسپۆڕان پێیان وایە كە كەیت نایەوێت هیچ نەتەوە و لایەنێك دژایەتیی ئەو بكات، تا وەك دایانای بەسەر نەیەت و سیمبولێكی پاك و بێگەرد بێت، بۆیە لە ماوەی ئەو پێنج رۆژەی لە پاكستان مایەوە، میوانێكی رۆح سووك و خانەدان بوو.
Top