وێنەگرێكی رۆمانی پرۆژەیەكی بەناوی (چی دەبێت ئەگەر) لەبەردەستە، كە باس لە نەهامەتی و ئاوارەبوونی مرۆڤ لە دەست جەنگ وناكۆكییەكان دەكات، ئەو وێنەگرە ناوی (هۆریا مانۆلاش)ە، پرۆژەكەی كارێكی سەیرە و بیركردنەوە یەكی تازەیە. كاتێك كەسانی ئاوارە پەنا بۆ وڵاتانی دیكە دەبەن، لەوێ تەنیا كەمپ و شوێنی مانەوەیان بۆ دابین دەكرێت، هۆریا پێی وایە، ئەگەر ئەو ئاوارانە خاوەن پێگە و دەسەڵات بن، چی دەبێت؟ چی دەبێت ئەگەر ئاوارەكان لە دەست نەهامەتی و ئاوارەبوون دەربهێندرێن و لە شوێنی دەسەڵاتداران دابنرێن! هۆریا چەند ئاوارەیەكی وەك نموونە وەرگرتووە، كە شێوەیان لە كەسانی بەرز و شا و دەسەڵاتداران دەچێت، هەر بۆیە لە كارێكی وێنەگرتندا جلی خاوەن شكۆ و شا و پاشای لەبەر ئەو كەسە ئاوارانە كردوون و وێنەی گرتوون، كاتێك سەیری وێنەكیان دەكەیت، هەست ناكەیت ئەوانە كەسانی ئاوارەبن، بەڵكو وەك كەسانی پایەبەرز دەردەكەون.