خۆشی و پێكەنین سەرچاوەی جوانییە

خۆشی و پێكەنین سەرچاوەی جوانییە
دەروونێكی ئارام و كەشێكی دڵخۆشی بە (10) هێندە كاریگەریی لە نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری زیاترە، كاتێك دڵخۆش و بەختەوەر بیت، كاریگەریی لەسەر تەواوی پێكهاتەكانی جەستە دەكات، هەروەها جوانیی روخساریش دەپارێزێت، كەوایە دوور بكەوە لە خەم و ئازارەكان، لە كاتی بوونی كێشە و گرفتیشدا بارودۆخەكە بە شێوەیەكی ئاسایی وەربگرە، لە دوای هەر پێكەنینێك هەست دەكەیت روخسار و جەستەت تەندرووستتر و جوانتر دەبێت، هەربۆیە وەك خانمێكی هەست ناسك هەوڵبدە هەمیشە كەشێكی خۆشی و پێكەنین لەگەڵ دەستەخوشك و هاوڕێكانت بەدی بكەیت، تەنانەت وا باشترە كە گێڕانەوەی باسی كۆن و ژیانی رۆژانە بە خۆشی باس بكەن، دووربكەوە لە كێشە و گرفت، ئەگەر زانیت كێشەیەك بێزارت دەكات، هەوڵبدە خۆتی لێ رزگار بكەیت، یان فەرامۆشی بكەیت، هەوڵبدە هێندە بە وردی بیر لە ژیان نەكەیتەوە، رووداوەكان بە هێمنی وەربگرە و چارەسەریان بكە، هێندە خۆت سەرقاڵ مەكە، پشوو بەخۆت بدە، خەوی باش و خەندەی سەر لێوت گەورەترین هەنگاوە بۆ بەدەستهێنانی جوانییەكی سرووشتی و ژیانێكی پڕ بەختەوەری و خۆشی.
Top