كاتژمێرەكان دەست و مەچەك رازاوەتر دەكەن

كاتژمێرەكان دەست و مەچەك رازاوەتر دەكەن
كاتژمێرەكان، جگە لەوەی بۆ زانینی كات بەكاردێن، هەروەها لەلایەن ئافرەتانەوە وەك كەرەستەیەكی سەرەكیی جوانكاری بەكار دەهێنرێن، چونكە كاتێك كاتژمێر لە دەستی خانمێكدا بێت جوانییەكی زیاتر دەبەخشێت، ئەگەر كاتژمێرەكە جوان و رازاوەش بێت، ئەوا دەست و مەچەك زیاتر رازاوەتر دەكات، بە هۆی بوونی ئەو هەمو رەنگ و خشڵ و وردە ئێكسسوارانەی كە لەسەر كاتژمێرەكان هەیە، وەك مۆدێكی ناسك لە دەست و مەچەكدا بەدی دەكرێت. رەنگی كاتژمێر گرنگە، هەروەها شێواز و نەخشەكەی بە هەمان شێوە، لە بەرهەمە تازەكانی ماركەی گوتچی، كە سەراپای كاتژمێرەكانی لە رەنگی زێڕین (گۆڵد) بەرهەم هێناوە، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی پایزدا زیاتر رەنگی زەرد و ئاگرین و گۆڵد بەرچاو دەبن، واجوانە كە كاتژمێرەكانیش لەو رەنگە نزیك بن، بۆیە ماركەی گوتچی رەنگی گۆڵدیان بۆ ئەم وەرزە هەڵبژاردووە، تۆی خانمیش هەوڵبدە كاتژمێرەكەت بچووك و شێوە بازنەیی بێت، دەستبەندەكەشی زنجیر، یان لە رەنگێكی دیكەی جیاواز لە رەنگی سەری كاتژمێرەكە بێت.
Top