لە كەناری تاهینی بۆلینزی، دیاردەیەكی تازە دەركەوتووە كە مرۆڤەكانی ئەوێ خۆیان لە هەردوو رەگەزی نێر ومێ دوور خستۆتەوە و رەگەزێكی تازەیان بە ناوی رەگەزی سێیەم داهێناوە، ئەو كۆمەڵە ناویان (ماهو)ە، بۆ ئەوەی دیاردەكەیان بڵاو ببێتەوە و جیهان ئەوان بناسێت، هەڵساون بە هێنانی ناودارترین وێنەگری سویسڕی بە ناوی (نامسا لیۆبا) تا وێنەیان بگرێت و بە هەموو جیهانی نیشان بدات. سەرنجڕاكێشیی ئەو نەتەوەیە لەوەدایە كە لە رووی بایۆلۆژییەوە بە رەگەزی نێر لە دایك دەبن، كەچی هەڵسوكەوت و شێوەیان لە رەگەزی مێ دەچێت، نامسا كە خۆی لە دایكێكی سویسڕی و باوكێكی ئەفریقییە، گرنگیی بەو دیاردە داوە، بۆ ئەم مەبەستەشە ئەو خەڵكە رەنگی خۆیان بە رەنگی زەق بۆیە دەكەن، تا لە هەردوو رەنگی سرووشتیی مرۆڤ كە رەش و سپییە خۆیان بە دوور بگرن.