لە هەندێ حاڵەتدا ئافرەتان پێویستیان بە تەنیایی دەبێت، تا سەربەخۆیی خۆیان وەربگرن، بۆ ئەم مەبەستەش بیرۆكەی هۆتێلی ئافرەتان دانراوە، كە هۆتێلێكە تایبەتە بە ئافرەتان و پیاوان بۆیان نییە بچنە نێو هۆتێلەكە، ئەو هۆتێلە ناوی (سۆم دۆنا)یە و دەكەوێتە ناوچەی پۆرتی كریستۆ لە شاری مایۆراكای وڵاتی ئیسپانیا، زیاتر لە (39) ژوور لەخۆ دەگرێت، ئەوانەی سەردانی ئەو هۆتێلە دەكەن، پێویستە تەمەنیان لە (14) ساڵ كەمتر نەبێت، نرخی هەر شەوێك مانەوە لەو هۆتێلە (90) دۆلارە، كە تیایدا ئینتەرنێت و ساونا و خواردن بە خۆڕاییە، تەواوی كارمەندانی ئەو هۆتێلە ئافرەتن و بە هیچ جۆرێك پیاوان نابێت بچنە ناو هۆتێلەكە، یان كاریشی تێدا بكەن، بیرۆكەی ئەو هۆتێلە لەلایەن ئافرەتێكەوە بە ناوی (جوان سێرڤێرا) هاتۆتە ئارا.