دوای ئاشكرابوونی كەیسە گەندەڵییەكانی سەرۆكی گینیا، لە وڵاتی سویسرا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكانی كوڕەكەیدا گیرا، كوڕی سەرۆكی گینیا كە ناوی (ماتیۆ تیۆدۆر نگوۆیما ئۆبامیانگ مانگۆ)یە، ساڵانێكە باوكی حوكمڕانیی وڵاتەكە دەكات، دوای ئاشكرا بوونی فایلەكانی ئەو سەرۆكە (25) ئۆتۆمبێلی كوڕی سەرۆك دوای دەستبەسەرداگرتنیان لە مەزادخانەی (بۆنهامز) لە بەریتانیا فرۆشران، ئۆتۆمبێلەكان زۆربەیان تەنیا چەند كیلۆمەترێك رۆیشتبوون و كوڕی سەرۆك تەنیا بۆ كەشخەیی و خۆهەڵكێشان لە شەقامەكانی سویسرا پێی سووڕاوەتەوە، ئۆتۆمبێلەكان بریتی بوون لە: لامبۆرگینی، فیراری، كوینسك، دواتر هەموو ئۆتۆمبێلەكان بە (15) ملیۆن دۆلار فرۆشراون، كە زۆر كەمتربوون لە نرخی كڕینیان.