بەرزترین تاوەر و باڵەخانەی هەوربڕی سەرزەوییە، كەوتۆتە شاری دوبەی لە ئیمارات، بەرزییەكەی ٨٢٨ مەترە و هەموو بیناكە لە ٢١١ نهۆم پێكهاتووە، تاوەرەكە زیاد لە ١٠٠٠ یەكەی نیشتەجێبوونی لەخۆگرتووە، تاوەری خەلیفە بن زاید لە ساڵی ٢٠٠٤ دەست كراوە بە دروست كردنی و لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواو كراوە، لە ساڵی ٢٠١٠ بە فەرمی كراوەتەوە، كۆی تێچووی تاوەرەكە یەك ملیار دۆلار بووە. ئەم تاوەرە لە دووری 95 كیلۆمەترەوە دەبینرێت، جیاوازیی پلەی گەرمی لە نهۆمی یەكەم بۆ نهۆمی ١٦٠ (٨) پلەی سیلیزیە. لە نهۆمە بەرزەكانی بورجی خەلیفە خۆر دوای چەند خولەكێك لە ئاوابونی دەبینرێ، بۆیە لە مانگی رەمەزاندا ئەوانەی لە سەرووی نهۆمی ٨٠ دەژین، دەبێ دوای دوو خولەك و نهۆمی ١٥٠ دوای سێ خولەك رۆژوو بشكێنن.