دوای ئەوەی لە ویلایەتی (كۆنیكتێكت)ی ئەمریكی لەلایەن جووتیارێك بەناوی (ئەلیكی نۆێل) گەورەترین كودو(كوولەكە) بەرهەم هێنرا كە كێشەكەی تەنێك دەبوو، ئەمجارەیان دووانەیەك لە وڵاتی بەریتانیا توانییان كودویەكی گەورەتر لە هاوتا ئەمریكییەكەیان بەرهەم بهێنن، هەریەكە لە (ستیوارت و ئییان پاتۆن)ی (57) ساڵ، كاری جووتیاری دەكەن، توانییان گەورەترین و قورسترین كودو بەرهەم بهێنن، كودوەكەی ئەوانە بە جیاوازیی 150 كیلۆگرام لە پێش جووتیارە ئەمریكییەكەوەیە و كێشی (1150) كیلۆگرامە، بەرینی ئەو كودوە دەگاتە (20) پێ، هەروەها رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە (100) گالۆن ئاو هەبووە تا وشك نەبێت و ئاو بدرێت، جووتیارەكان دەڵێن: «تێبینی گەشەی كودوەكەمان دەكرد كە رۆژانە 10 تا 20 كیلۆگرام گەشەی دەكرد.