دوای پێكانیان لە هۆڵەكانی سەما، هەردوو كچە سەماكاری بالێی جیهانی (دیبۆرا ئۆری و ئۆكین بروار)، ئێستا خەریكی كاری وێنەگرتنی جووڵە سەیرەكانی سەماكارانن، كە بۆتە زانستێكی تازە لە لێكۆڵینەوە و چاودێریكردنی جووڵەی سەماكاران، پرۆژەی یەكەمیان بریتییە لە چاودێریی جووڵەكانی (سەمای بالێ)وە دەست پێ كردووە، كتێبێكشیان بە ناوی (THE ART OF MOVEMENT) دەركردووە، ئێستا وەك وێنەگر و چاودێری سەما كار دەكەن، ئەو دوو سەماكارە لە دوا لێكۆڵینەوەكانیان بۆیان دەركەوتووە كە كۆمپانیا و براندەكانی جلوبەرگ، زۆربەی جووڵەكانی سەمای بالێیان دزیوە، تا لە نمایشەكانیاندا بە شێوەیەكی هێواش نمایشی بكەنەوە، هەروەها لە لێكۆڵینەوەكانیاندا بۆیان دەركەوتووە كە ئەوەی سەمای بالێ جوانتر نیشان دەدات، بریتییە لە جلوبەرگانیان، بەهۆی ئەوەی جەستە هەموو كاتێك ناجووڵێت، بەڵام جلەكان بەردەوام لە جووڵەدان، بۆیە لە نمایشەكانی سەمای بالێدا جلەكان رۆڵی سەرەكی دەبینن.