رەنگە بوێرەكانی ئایلانەر هەڵبژێرە

رەنگە بوێرەكانی ئایلانەر هەڵبژێرە
رەنگەكانی ئایلانەری چاو، زیاتر ئەو رەنگە باوانەن كە وەكو ستاندارد و ئاسایی لە چاو دەدرێن، زیاتر رەنگە ماتەكان بۆ چاو بەكار دەهێنرێن، بەڵام لە مۆدی تازەدا پسپۆڕان پێیان وایە رەنگە بوێرەكان كە بە رەنگە زەق و شازەكان ناسراون، بۆ چاو هەڵبژێردرن، ئەو رەنگە بوێرانەش بریتین لە: نیۆنی گوڵ: رەنگێكی ناسكە و مۆدی ساڵی (2020) دەبێت، لەسەر برژانگی سەرەوە لە شێوەی باڵ لە چاو دەدرێت. زەرد: رەنگێكی باوە بۆ ئاهەنگەكان، كە بە هێڵێكی بەرز و لە رەنگی زەرد بە درێژایی هێڵی برژانگی سەرەوە بەكار دێت. رەش: بۆ هەموو كەشێك گونجاوە، چونكە شێوەی چاوەكان دیاری دەكات و گەشاوەی دەكات، لە شێوەی چاوی پشیلە و بە پانی لێ دەدەرێت. سپی بریقەدار: رەنگی دەرچوون و گەشت و بازاڕە، لەسەرەوەی چاو دەدرێت تا سەر برژانگی سەرەوە، لەوێوە بە شكاوی دەهێڵدرێتەوە، هەروەها پێویستی بە سێبەری زەردیش هەیە تا جوانتر دەربكەوێت. شینی تۆخ: رەنگێكی سەرنجڕاكێشە، لە بەشی سەرەوەی برژانگ دەدرێت و تا كۆتایی برژانگ دەچێت. سوور: یەكێكە لە ناودارترین رەنگەكانی ئایلاینەر، هەموو چاو دەگرێت و بە شێوەی بازنەیی لێ دەدرێت.
Top