ە وەرزی پاییزدا زیاتر جلی تاك رەنگ و گەنجانە باوە، كاتێك دەگوترێت گەنجانە واتە ئەو جلانەی كە تەسكن و لە شێوەی بۆدی چێ كراون، ئەو جلانە بۆ ئەم وەرزە خەمۆكە گونجاون. پسپۆڕان دەڵێن: ئەگەر كەشی دەوروبەرت خەمۆك بێت، دەبێت تۆ گەشاوە بیت، تا یەكسانییەك لە جوانیت بەرجەستە ببێت، بۆ نموونە: لە وەرزی هاوین زیاتر جلی فراوان و كراوە دەپۆشرێت، لە پاییزیش جلی تەسك و زستانیش جلی ئەستوور، لە بەهاریش جلی رەنگاوڕەنگ، لە وەرزی پاییزدا زیاتر پانتۆڵ و بەدی باوە، قەمیسەكانیش پێویستە لە شێوەی بەدی بێت، تەنوورەش مۆدێكی جوانە، بەڵام پێویستە تەنوورە راست و تەسك بێت، مەرجە جلی سەرەوە و خوارەوە لە تەسك و بەرینیدا هاوشێوە بن، بەڵام لە رووی رەنگەوە چاكترە جیاواز بن. چاكێتەكان لە مانگی داهاتووەوە دەردەكەونەوە، چونكە كەشوهەوا سارد دەبێت، چاكێت بەتایبەت بۆ كاتی بەیانیان و شەوان پێویست گرنگییەكی زیاتری دەبێت. تیشێرتی سپی، پانتۆڵی رەش و قاوەیی و سەوز و شین، كراس و عەزی رەش و شین باون بۆ ئەو وەرزە، چاكێتی شەكەری و رەش و قاوەیی لەگەڵ جلێكی دیكەی ژێر چاكێتەكە كە لە رەنگێكی تۆخ بێت، جوانتر دەردەكەوێت.