نیوەتیرەی زەوی نزیكەی 6،500 كیلۆمەترە. تێكڕای توێكڵی زەوی نزیكەی 35 كیلۆمەتر دەبێت، بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆر لە بەردی سەخت و پلەی بەرزی گەرمی لە قووڵاییە زۆرەكاندا، رێگرە لە گەیشتن بە قووڵایی زیاتر لەوەی زاناكان پێی گەیشتوون، ئەمەش واتای ئەوەیە كە دەتوانین تەنیا تا قووڵایی 35 كیلۆمەت زەوی هەڵكۆڵین، كە ئەمەش دەكاتە %0.5ـی نیوەتیرەی زەوی. قووڵترین چاڵی دەستكرد لە جیهاندا كە لێدرابێت، بریتییە لە Kola Superdeep Borehole لە رووسیا كە لەساڵی 1970 دەستیان بە هەڵكۆڵین كرد، ئەو قووڵاییەی كە پێی گەیشتوون، تەنیا 12،262 مەترە و بەهۆی پلەی گەرمیی بەرز و نەتوانین بۆ كاركردنی زیاتر و نەمانی ئۆكسجین، نەیانتوانیوە بگەن بە قووڵایی زیاتر، تا ئێستاش هەر ئەوە قووڵترین چاڵی دەستكردە لە جیهاندا، واتا قووڵترین خاڵ كە تا ئێستا پێی گەیشتووین لە زەویدا تەنیا %0.5ـی نیوەتیرەی زەوییە.