باڵەخانەیەك لە شێوەی كەشتییەكی سەراوژێر

باڵەخانەیەك لە شێوەی كەشتییەكی سەراوژێر
كاتێك لە دوورەوە سەیری ئەو باڵەخانەیە بكەیت، واهەست دەكەیت كە كەشتییەكی كۆنی سەراوژێرە، یان وەك دیمەنەكانی فیلمی تەیتانیك دێتە بەرچاو، دیمەنی ئەو باڵەخانەیە ناوازەیە و شێوەیەكی سەیر و سەمەرەی هەیە، ئەو باڵەخانەیە لە شاری پراگی پایتەختی وڵاتی چیك دروست كراوە، كە بەرزییەكەی دەگاتە (135) مەتر، بە یەكێك لە بەرزترین باڵەخانەكانی ئەو وڵاتە دادەنرێت، پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (تریگیما) بنیات نراوە، كە بریتییە لە سەنتەرێكی رۆشنبریی گەورە، بەشی خوارەوەشی بۆ نیشتەجێبوون تەرخان كراوە، دروستكردنەكەی زیاتر لە (3) ساڵی خایاندووە، هەروەها بڕی (84) ملیۆن دۆلاری تێچووە، یەكێكە لە كارە نایابەكانی بواری ئەندازیاریی شارستانی، لەوەش سەیرتر ئەوەیە كە لە شێوەی كەشتییەكی سەراوژێر و كۆنیش دەچێت.
Top