كراسی تازەی مارەبڕین و بۆنەكان

كراسی تازەی مارەبڕین و بۆنەكان
لە هەر وەرزێك كۆمەڵە ستایلێكی تازەی جلوبەرگ دەردەكەون، لە وەرزی پاییزدا، كە بۆنە و مارەبڕینەكان زۆر دەبن، پێویستە خانمان ئاشنای مۆدی كراسەكان بن، تا بۆ رۆژی بۆنە و مارەبڕین هەڵیبژێرن، ئەو شێوازە تازەیە بریتییە لە كۆلێكشنێكی دیزاینەر (تۆنی وەرد)ە، كە یەكێكە لە ناودارترین دیزاینەرانی كراسی بۆنەكان، لە دوا مۆدەكاندا ئاماژەی بە شێوازی كراسی ئەم وەرزە كردووە، كە بەشی سەرەوەی تەسكە و لە خوارەوەش فراوان دەبێتەوە، هەروەها هێندە فراوان نییە كە وەك كراسەكانی سەندرێلا بێت، بەڵكو دەبێ لە جەستە دەرنەچێت و رێك بێت. بۆ ئەم مەبەستەش قوماشەكانی وەك (توول، حەریر، ئۆرگانزا، ی بەكارهێناوە، لەگەڵ دانانی نەخش و دەرمان بە دوورین لەسەر پێشەوە و پشتەوەی بەشی خوارەوەی كراسەكان، كە مەرجە نەخشەكان رەنگاوڕەنگ و بریسكەداریش بن، بەم چەشنە كراسێكی ناوازە بۆ بۆنە و یادەكان هەڵدەبژێریت و دەبیتە سەرنجڕاكیشترین خانمانی شوێنەكە.
Top