بیرۆكەی ونبوونی مرۆڤ ساڵانێكە بە مێشكی داهێنەراندا دێت، ئەگەرچی كارێكی نایاساییە، بەڵام زۆربەی بیرمەندانی سەرقاڵ كردووە، دواجار وێنەگرێك بە ناوی (جۆزێف فۆرد) كە بیرۆكەی تێهەڵكێش، یان گونجاندنی مرۆڤی لەگەڵ دەوروبەرەكەی بە جلوبەرگ داهێنا، بیرۆكەكەی بریتییە لە ئامادەكردنی جلوبەرگ لە هەمان ئەو شوێن و كەشەی كە كەسەكە تیایدایە، واتە گەر لەناو گژوگیادا بیت، ئەو كاتە جلەكەت لە رەنگ و شێوەی گژوگیاكە دەبێت، ئەو وێنەگرە لەگەڵ بەرگدروویەك بە ناوی (نینا دود)، كە ماوەی چەندین كاتژمێر سەرقاڵ دەبن، تا دەتوانن كەسێك لەگەڵ دەوروبەر بگونجێنن و ونی بكەن، ئەگەر لە دوورەوە سەیری ئەو كەسانە بكەیت نابینرێن، چونكە لەگەڵ دەوروبەرەكەیان هاوشێوە و هاوڕەنگ دەبن.