خشڵی رەنگاوڕەنگ بۆ وەرزی پاییزە

خشڵی رەنگاوڕەنگ بۆ وەرزی پاییزە
لە هەفتەی نمایشكردنی خشڵ و ئێكسسوارە تازەكاندا لە شاری نیویۆرك لە ئەمریكا، ئەو خشڵانەی كە جەماوەرێكی بێشوماریان هەبوو، ئێكسسوارە رەنگاوڕەنگەكان بوون، ئەو جۆرە ئێكسسوارانە بۆ وەرزی پاییز تەرخان كراون، كە مۆدێكی ناسك و سەرنجڕاكێشیان هەیە، ئێكسسوارەكان لە ماركەی (ئانا سوی) دروست كراون، كە بریتین لە: دەسبەند و گوارە و بازن و ملوانكە، هەموو ئەوانە لەگەڵ ماركەكانی براندۆن ماكسوێل و مارك فاست گرنگییان بە رەنگاوڕەنگیی ئێكسسوارەكان داوە، كاتێك ئێكسسوارەكە رەنگاوڕەنگ بێت، پێویست ناكات بیگونجێنیت، خۆی لەگەڵ هەموو رەنگێكی دیكەی جلوبەرگ و پێڵاو و جەنتاكان دەگونجێت، ئەو رەنگانەی كە باون بۆ ئێكسسوارەكان بریتین لە: سوور، نیللی، شین، سەوز، پرتەقاڵی، هەموو ئەو رەنگانە كە لەسەر خشڵێك دەبن، خشڵەكە رازاوەتر و جوانتر دەكەوێت، بۆیە تۆش لە وەرزی پاییزدا خشڵی رەنگاوڕەنگ هەڵبژێرە.
Top