بەندیخانەی مێژوو

بەندیخانەی مێژوو
بەندیخانەی مێژوو بە یەكێك لە سەیرترین و ترسناكترین زیندانەكان دادەنرێت، لەو زیندانەدا یەكێك لە گەورەترین سەركردەكانی جیهان زیندان كراوە، ئەو بەندیخانەیە ناوی (زندان)ـە، دەكەوێتە ناوچەی لانكاران لە وڵاتی ئازربەیجان، كە منارەیەكی هەیە و دەوروبەری بە گژ و گیا داپۆشراوە، لە شێوەی تاوەرێكی گەورەدایە و لە سەدەی هەشتەم دروست كراوە، دەگوترێت گەورە سەركردەی رووس جۆزێف ستالین لەو بەندیخانەیە زیندان كراوە، هەروەها لە ژێرەوەی ئەو زیندانەدا تونێلێك هەیە، كە دەتواندرێت لە نێو بەندیخانەكە بەرەو شوێنی دیكە هاتوچۆی پێدا بكرێت، هەروەها دەگوترێت كە دامەزرێنەری كۆماری ئازربەیجان (محەمەد ئەمین رەسووڵ) توانیویەتی بە تونێلی زیندانەكەدا لە وڵاتەكەی خۆیەوە بەرەو دەریای قەزوین رابكات، ئێستا بۆتە شوێنیكی گەشتیاری و زۆربەی گەشتیاران سەردانی دەكەن و وێنەی یادگاری لە نێو بەندیخانەكە دەگرن.
Top