ملپێچی ناسك و شیاو بۆ وەرزی گەڵاڕێزان

ملپێچی ناسك و شیاو بۆ وەرزی گەڵاڕێزان
كەشوهەوای وەرزی گەڵاڕێزانی پاییز ناجێگیرە، هەندێ كات فێنك و هەندێ كاتیش ساردە، بە تایبەت لە كۆتایی مانگی دە و سەرەتای مانگی یانزەدا، كەشوهەوا سارد دەبێت، ئەگەرچی كاتی جلی ئەستوور و گەورە نەهاتووە، بەڵام رەنگە ساردیی ئەم وەرزە كاریگەری بخاتە سەر ئەو شوێنانەی جەستە كە بە دەرەوەن، وەك مل و ناوقەد، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە، دەتوانین ملپێچی سكارف بەكار بهێنین، كە جگە لەوەی وەك جلێكی ناسك و سەرنجڕاكێش بەكار دەهێنرێت، هەروەها شان و مل لە گەرما و سەرما و تۆز و خۆڵ دەپارێزێت، ملپێچ بۆ هەموو تەمەن و ئاستێك گونجاوە، تۆش دەتوانیت بەیانیان ئەو پارچە قوماشە ناسكە لە مل بكەیت، هەروەها بۆ كاتی دەرچوونی شەوانە گونجاوە، هەندێ جاریش بۆ شیككردن و تێكەڵكردنی مۆدەكانی دیكە بەكار دەهێنرێت، بۆیە هەوڵبدە ملپێچەكەت زیاتر لە رەنگی پرتەقاڵی و سوور و سەوز، یان رەناەڕەنگ بێت.
Top