رەنگە هەركەسێك ئەو بارهەڵگرە ببینێت، بڵێت چۆن ئەو نرخەی بۆ دانراوە، كە بارهەڵگرێكی كۆنە ومۆدێلی ساڵی (1988)ـە، ئەو لۆرییە لە مەزادخانەی (بۆنهامز) بە (1.8) ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بارهەڵگرەكە لە جۆری ڤۆلڤۆی سویدییە، خاوەنەكەی سەراپای ئەو بارهەڵگرەی بە وێنە و تابلۆ نەخشاندووە، وێنەكانیش لە ساڵی (1999) لە ئیسپانیا لەلایەن هونەرمەندێكی ناوداری ئەو وڵاتەوە كێشراون، رووبەری بارهەڵگرەكە (80) مەتر دووجایە، هەموو بەشەكانی ئەو بارهەڵگرە لە وێنە و تابلۆی جۆراوجۆر نەخشێندراون، هەر بۆیەش ئەو نرخە خەیاڵییەی پێ درا.