خۆپیشاندان مافێكی رەوای خەڵكە، بەڵام ئەگەر بەپێی مۆڵەت و بە ئازادی و بەبێ ئاژاوەگێڕی بێت، ئەوا لە جوانترین سیماكانی دیموكراسییەتە، لە خۆپیشاندن هەموو جیهان روودەدات و ئەنجام دەدرێت، بە تایبەت لەو شوێنانەی كە كێشە و ناكۆكیی تێدا بێت، لە وڵاتی چین كە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە دژی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە كرا، ئەوەی سەیر بوو، ئەوە بوو كە تەواوی بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە كە نزیكەی (700) خۆپیشاندەر دەبوون، ماسكی سەیر و سەمەرەیان لە سەر روخساریان دانابوو، هەندێ لە ماسكەكان لە شێوەی هەویر وابوون، لە دوای لیكۆڵینەوە دەركەوت كە ئەوانە مەبەستیان لە دانانی ماسكەكان بۆ ئاژاوەگێڕی نەبووە، بەڵكو بۆ شەرمكردن و شاردنەوەی روخساری خۆیان بووە، بەرامبەر خەڵك و دەسەڵات.