چەندین وێنەی كەسایەتی و سەركردەكانی ئەمریكا لەسەر دراوی دۆلار هەن، لێرەوە ئاشنایان بە: جۆرج واشنتۆن: یەكێكە لە شۆڕشگێڕە بەناوبانگەكانی ئەمریكا، كە بە یەكێك لە دامەزرێنەرانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دادەنرێت و یەكەم سەرۆكی ئەمریكایە. تۆماس جیفرسۆن: سێیەم سەرۆكی ئەمریكایە. ئەبراهام لینكۆڵن:شانزەهەمین سەرۆكی ئەمریكایە. ئەلیكساندەر هامیڵتۆن: لە حكومەتەكەی جۆرج واشنتۆن وەزیری دارایی بووە و بارودۆخی دارایی وڵاتی بەرەوپێش بردووە. ئەندرۆ جاكسۆن: حەوتەم سەرۆكی ئەمریكایە. یولیسیس گرانت: هەژدەهەمین سەرۆكی ئەمریكابوو كە كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ساڵی 1868 ی ئەو وڵاتەدا بردیانەوە، ئەو كاتە كۆمارییەكان بە پارتی ڕەشپێستەكان دەناسران. بنجامین فڕانكلین: یەكێكە لە رۆشنبیرە بەناوبانگەكانی ئەمریكا، كە (كتێبخانەی هاوبەشی) لە ئەمریكا دامەزراند و بەشداریی لە چەندین داهێنان و دۆزینەوەدا كردووە.