نمایشی جلوبەرگ لەسەر شەقام

نمایشی جلوبەرگ لەسەر شەقام
هەمیشە نمایشی جلوبەرگ لە هۆڵەكانی نمایش و شوێنە داخراوەكان ئەنجام دەدرێن، كە وەك نەریتێكی باوە، تا نمایشكاران بەر نالەباریی كەشوهەوا نەكەون، كەچی لە ئێستادا نمایشكاری سەر شەقام و دەرەوەش پەیدابووە، تا زۆرترین كەس بەرهەمە ئامادەكراوەكانی مارەكەكان ئاشنا ببن، ئەو جۆرە نمایشە سەرەتا لەلایەن هەردوو ماركەی (پاربێل گورونگ و راگ بۆن)ـەوە دەركەوت، سەرەتا ئەو بیرۆكەیەیان لە شاری نیویۆرك داهێنا، ئەویش بە ناوی نمایشی (the shed) لە ناوچەی (هۆدسۆن یاردز لە مانهاتن) ئەنجام درا، دواتریش لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا پەرە بەو جۆرە نمایشە درا، تا ئێستا چەندین نمایشی لەم جۆرە ئەنجام دراوە، بەڵام هەندێ لە پسپۆڕان دژی ئەو كارە وەستاونەتەوە و پێیان وایە بەم چەشنە نمایشەی سەر شەقام، كاری نمایشكاری، بەها و گەورەیی خۆی لە دەست دەدات.
Top