پردێكی زەبەلاح لە دار

پردێكی زەبەلاح لە دار
دروستكردنی پرد پێویستی بە كۆنكرێت و ماددەی رەق هەیە، تا بەرگەی پاڵەپەستۆ و كێشی زۆر بگرێت، زیاتریش چیمەنتۆ و كۆنكرێت دەكرێتە بناغە و پێكهاتەی پردەكان، بەڵام وڵاتی چین بیرۆكەیەكی دیكەیان بۆ ئەو بوارە هەیە، لەو وڵاتەدا دارێك هەیە بە ناوی (خەیزەران) كە لەچاو درەختەكانی دیكە بەهێزترین دارە، چینییەكان ئەو دارەیان لە دروستكردنی پردێكدا بەكارهێناوە، كە دەكەوێتە شاری (ماكاو) لەو وڵاتە، مێژووی دروستكردنی ئەو پردە بۆ ساڵی (1488) دەگەڕێتەوە، تا ئێستاش ماوەتەوە، ماوەماوەش بە هەمان جۆرە داری بەكارهاتوو نۆژەن دەكرێتەوە، كەسێك بەناوی (چۆی سینگ) كە كرێكارێكی ئاساییە، وەك ئەندازیار سەرپەرشتیی ئەو پردە دارینە دەكات، رۆژانە چاودێریی بەشەكانی دەكات و ئەگەر هەر كێشە و گرفتێك لە پردەكەدا هەبێت، بە زووترین كات چارەسەری دەكات، ئەو پێیوایە ئەو پردە پیرۆزە، بۆیە نایانەوێت بە كۆنكریت و ماددەی سەردەم بیگۆڕن، یان نۆژەنی بكەنەوە.
Top