یاریگای باخچە و دارستان

یاریگای باخچە و دارستان
گۆڕەپانی یاریگاكان بە چیمەن رووپۆش كراون، تا كەشێكی لەبار بۆ یاریكردن بڕەخسێنێت و دیمەنی یاریگاكەش جوانتر بكات، دوای ئەوەی یاریگای (ۆرتزیرس) لە شاری كلانگفۆرت كە دەكەوێتە ویلایەتی كارینتیا لە باشووری وڵاتی نەمسا چۆڵ كرا و ئێستا یاریی تیایدا ناكرێت، هونەرمەندێك بە ناوی (كلاوس لیتمان) بە هاوكاری ئەندازیارێكی شارستانی بە ناوی (بینیتز ماكس)، هەڵساوە بە چاندنی سەدان دار لە ناو یاریگاكەدا، ئەو بیرۆكەیە لەوەوە هاتووە كە پرۆژەی هونەرمەندەكە ناوی (سەركێشیی روانینمان بۆ سرووشت و پرسیارێك بۆ داهاتوو) بوو، ئەو پرۆژەیە بۆ ئەوەیە كە لە هەر شوێنێك بەشێكی چۆڵ، یان دابڕاو هەبێت، پێویستە بە دار و درەخت پڕ بكرێتەوە، لە ئێستادا زیاتر لە (300) بنەدار لەو یاریگایەدا چێنراوە، پرۆژەكە وەك هەنگاوێكی گەشتیاری و سەرنجڕاكێشانی خەڵك وایە، تا گرنگی بە دار و درەخت و سەوزایی بدرێت.
Top