(10) شاری خۆشگوزەران لە جیهاندا

(10) شاری خۆشگوزەران لە جیهاندا
بەپێی راپۆرتێكی یەكەی هەواڵگریی ئابووری، كە رێكخراوێكی جیهانییە و بە كۆدی (EIU) دەناسرێت و لە ساڵی (1946) دامەزراوە، كۆمەڵە كۆمینێستێكن پێشبینی و دیدگای خۆیان دەربارەی بابەتە هەستیارەكان هەیە و لێكۆڵینەوەی كارگێڕی و توێژینەوە لەسەر تەواوی وڵاتانی جیهان دەكەن، ئەو رێكخراوە لە دوایین راپۆرتیاندا دەربارەی ئەو شارانەی كە شوێنی خۆشگوزەرانین، ئاماژە بە (10) شار دەكەن، كە بریتین لە: تۆكیۆ لە ژاپۆن، ئەمستردام لە هۆڵەندا، واشنتۆن لە ئەمریكا، ئۆساكا لە ژاپۆن، سیدنی لە ئوستڕاڵیا، تۆرینتۆ لە كەنەدا، كۆبینهاگن لە دانیمارك، مالبۆرن لە ئوستڕاڵیا، شاری سەنگافوورە لە وڵاتی سەنگافورە، سیئۆل لە كۆریای باشوور. ئەو راپۆرتە لەسەر بنەمای سەردانكردنی ئەو رێكخراوە دێت بۆ ئەو شارانە، كە لە دیدی خۆیانەوە سەیری ژیانی خەڵك و باری ئەمنی و خۆشگوزەرانییان كردوون، پاش لێكۆڵینەوە بڕیاریان لەسەر ئەو دە شارە داوە. لێرەدا دەكرێت بڵێین هەولێریش بەراورد بە پێشكەوتنی (15) ساڵی رابردوو هیچی لەو شارانە كەمتر نییە، دەبوو هەولێریش بە (11)ـەهەمین شار دابنێن، چونكە رۆژ نییە شاندی وڵاتان، یان گەشتیارانی جیهان لەو شارە نەبینرێن، بۆیە هەولێر پێویستی بە گەشانەوەی زیاترە تا بچێتە لیستی جوانترین و خۆشگوزەرانترین شارە گەورەكانی وڵاتانی جیهان.
Top