ساڵانە لە شاری (تائیف) لە وڵاتی سعودیە، پێشبڕكێی زۆرترین وشتر دەكرێت، ئەو پێشبڕكێیە لە ساڵی (2018) ئەنجامدرا، كە تیایدا زیاتر لە (11) هەزار وشتر بەشدارییان پێكرا، ئەمساڵیش بۆ تۆماركردنی ژمارەیەكی پێوانەیی، فیستیڤاڵی پێشبڕكێی وشتر بە بەشداری (13) هەزار و (377) وشتر بەڕێوە چوو، لەسەر هەر وشترێك ئامێرێك دانراوە، كە كاری ئەو ئامێرە لەلایەن خاوەنەكەیەوە ئاراستە دەكرێت، تا وشترەكە خێرا بڕوات، هەروە لەو رێگایەوە رێڕەوی رۆیستنی دیاری دەكرێت، لە پێشبڕكێی ئەمساڵدا كە بە (12) گێم كۆتایی هات، تیایدا خەڵاتی یەكەم بە خاوەن وشتر (خالید حمود ئەلهاجری) درا، كە بڕی (52) هەزار ریاڵی سعودی بوو كە دەكاتە نزیكەی (45) هەزار دۆلاری ئەمریكی.