زۆربەی منداڵان حەز بە وێنەكێشان دەكەن، ئەمە جگە لەوەی وەك وانەیەك لە قوتابخانە فێری وانە سەرەتاییەكانی وێنەكێشانیان دەكرێن، بەڵام هەندێ جار كەسانی بە توانا و خاوەن بەهرەیان لێدەردەچێت، وەك ئەو كچە كە ناوی (ئەلیتا ئەندرێ)یە و تەمەنی تەنیا (12) ساڵە، خەریكە وێنەكانی دەبنە تابلۆی جیهانی و ناوبانگ دروست دەكات، دایكی دەڵێت: بەردەوام لە ژوورەكەی خۆی خەریكی وێنەكێشانە، تەنانەت نان و خواردنەوەشی هەر لە ژوورەكەی خۆیەتی، هیوادارم لە داهاتوودا ببێتە یەكێك لە وێنەكێشە بەناوبانگەكانی جیهان، كە ئەوان بوونەتە سیمبول و هێما بۆ وێنەكێشان لە جیهاندا، ئەلیتا دەڵێ: وێنەكان لە مێشكمدا دروست دەبن و منیش بە رەنگەكانم دەیانخەمە سەر كاغەزی وێنەكێشان و خەڵكیش دەستخۆشیم لێدەكەن و بە كارەكانم سەرسامن، منیش نازانم بۆ وادەكەن!