هێماكانی بەكارهێنانی هەڵەی كەرەستەكانی جوانكاری

هێماكانی بەكارهێنانی هەڵەی كەرەستەكانی جوانكاری
كارۆلین هۆلسۆرت، پسپۆڕی جوانكاری و سەرۆكی كۆمپانیای (Nurture Spa)، دەربارەی هەڵە بەكارهێنانی كەرەستەكان رێنمایی و پەیامی بۆ گشت ئافرەتان هەیە، كە ئەو هەڵانە وادەكات پێستی رووخسار و جەستە تێكبچێت و جوانی دەشێوێت، ئەو پسپۆڕە ئاماژە بە چەند هێمایەك دەكات، كە گوزارشتە لەوەی كەرەستەی هەڵە، یان بە شێوەیەكی هەڵە بەكارهێنان بریتیین لە: كاتێك كەرەستەیەكی جوانكاریت بەكارهێنا، بووە مایەی وشك بوون و هەڵدانی پێست و پەڵە دروستكردن، پێویستە چیدی ئەو كەرەستەیە بەكارنەهێنیت، چونكە لەگەڵ پێستت ناگونجێت. هێمای دووەم سووربوونەوە و خوران، دوای بەكارهێنانی هەر كەرەستەیەكی جوانكاری ئەگەر شوێنەكەی سوور بوویەوە، یان خورا، ئەوە پێویستە ئەو كەرەستەیە دووربخرێتەوە. ئەو پسپۆڕە دەڵێ: دەركەوتنی وردە زیپكە و خاڵی سوور و بەرزایی، هێمایەكی دیكەی هەڵە بەكارهێنانی كەرەستەكانە. لەو كاتەی هەستت كرد شوێنی كەرەستە بەكارهێنراوەكە چەورە، ئاماژەیە بۆ بەكارهێنانی هەڵەی كەرەستەكان، ئەگەر هەستت بە سووتان و ژانی وەك سەرە دەرزی كرد، نابێت ئەو كەرەستەیە بەكاربهێنیت.
Top