بەهۆی بەرزیی پلەكانی گەرما و دیاردەی قەتیس بوونی گەرما لە سەراپای جیهان، زۆربەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور تووشی توانەوە و شكان دەبن، وەك جیولۆجیناسان دەڵێن: كۆنتڕۆڵكردنی پلەی گەرمی و ساردیی سەر هەسارەی زەوی بە بوونی ئەو بەستەڵەكانەوە بەندە، بۆیە بە سەرپەرستی ئەندازیار (فاراس راداك كوتاتۆها)ی تەمەن (29) ساڵ پرۆژەیەك رێكخراوە، كە ماوەی (5) ساڵە خەریكی ئەو پرۆژە نێودەوڵەتییەیە، كە بریتییە لە دروست كردنی ژێردەریایی (غواسە) تا ئاوی جەمسەری باكوور بكاتە بەستەڵەك، ئەو ئامێرە لە توانایدا هەیە كە قاڵبی بەستەڵەك شەش پیلوو بە چڕی (4.9) مەتر و پانی (25) مەتر دروست بكات، وادانراوە كە سەنتەری ئەو شوێنە لە جەمسەری باكوور بێت، ئەمەش بەجۆرێكە كە دوای ئەوەی ئاوی دەریاكان لە خوێ پاك دەكرێنەوە، پاشان دەكرێن بە بەستەڵەك و لە تەنیشت و نزیكی یەكتر دادەنرێن.