نمرەكانی بۆیەی قژ بۆ وەرزی پاییز

نمرەكانی بۆیەی قژ بۆ وەرزی پاییز
وەرزی پاییز كە وەرزی گەڵای زەردە، رەنگی قاوەیی و زەرد تەواوی ئەو وەرزەدا دادەپۆشێت، تەنانەت رەنگی جوانی دار و بارەكان دەبنە جوانترین دیمەنی سرووشتی، تۆی خانمیش دەتوانیت سوود لە جوانیی ئەو رەنگە گەڵارێزانەی پاییز وەربگریت، ئەویش بە بۆیە كردنی قژت بەم رەنگانەی كە لە وەرزی پاییزدا باون و دیارن، كە بریتیین لە: سەرەتا رەنگی قاوەیی زێڕی، یەكێكە لە جوانترین رەنگەكانی بۆیەی قژ، كە سەرنجڕاكێش و ناوازەیە، بۆ ئەو كەسانەیە كە پێستیان ئەسمەرە، هەروەها ئەوانەش كە پێستیان گەنمرەنگە، رەنگێكی ناسكە، هەوڵبدە ئەو رەنگە بە تەواوی لە قژت بدەیت، یان چەند تەڵێكی قژت بۆ (5 تا 6) سەنتیمەتر بەوڕەنگە بۆیە بكەیت. رەنگی قاوەیی هەنگوێنی، جوانترین رەنگی قژە بۆ پاییز، بەتایبەت بۆ بۆنە و یادەكان گونجاوە، بە دوو رەنگ خۆی نیشان دەدات، قاوەیی و زەردی هەنگوینی. زەردی سیترین رەنگێكی دیكەیە، كە بەرەو زەرد دەچێت، بەڵام خۆی بە قاوەیی نیشان دەدات، پێویستە ئەو جۆرە بۆیەیە رەنگەكەی تۆخ بێت و دواتر كاڵ ببێتەوە. قاوەیی كارامێل، رەنگێكی دیكەی ئامادەكراوە بۆ وەرزی پاییز، زیاتر لە رەنگی سوورەوە نزیكە، وەك رەنگی خەنە وایە، بۆ كاتی دەرچوون و گەشت گونجاوە.
Top