نزیكەی 400 ساڵ بەر لە هاتنی مەسیح رێبازی بەختەوەری لە ئەسینای كۆن دامەزراوە، بەم كەسانە دەوترێت بە كە شتێكی كەم قایل بوون و ژیانێكی ئاسایی ژیاون و بەدوای بەختەوەریی راستەقینەدا گەڕاون، كە چۆن بیدۆزنەوە، هەر لەبەر ئەوەش بووە كە بڕوایان وابووە بەختەوەری شتێكە كە هەموو كەسێك دەتوانێت پێی بگات، هەر كاتێك مرۆڤ بەختەوەریی راستەقینەی بەدەستهێنا، ئیدی ڕێی تیناچێت لە دەستی بدات. دەگێڕنەوە فەیلەسووفی مەزن (سینیك دیۆجێنیس) لەناو بەرمیلێكی بەتاڵدا ژیاوە و جگە لە پاڵتۆیەك و گۆچانێك و كیسەیەكی نان هیچی دیكەی نەبووە، بێگومان بەم شێوەیەش ئاسان نەبووە كەسێك بتوانێت بەختەوەری لێ بسەندرێتەوە، وەك دەگوترێت جارێك ئەلێكساندەری مەكدۆنی دێتە لای و لە بەردەم ئەو پیاوە دانایە دەوەستێت و لێی دەپرسێت: هیچ شتێك دەخوازی بۆت جێبەجێ بكەم؟ دیۆجێنیس وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: بەڵێ، دەخوازم هەنگاوێك بڕۆیتە ئەولاوە، چونكە بەری خۆرەكەت گرتووە! بەمجۆرە دیۆجێنیس نیشانیدا مرۆڤێكی دەوڵەمەندتر و بەختەوەرتریشە لە سەركردەی سوپا گەورەكە، چونكە ئەو بەو شێوە یە نیشانی داوە كە هەموو شتێكی هەبووە.
ئامادەكردنی: رۆژگار خالید