پایسكل بە تامی قاوە

پایسكل بە تامی قاوە
هەوادارانی قاوە، خواستیان وایە ئەگەر لە شوێنێك قاوەیەكیش نۆش نەكەن، ئەوا خۆشحاڵ دەبن ئەگەر بۆنەكەیان بۆ بێت، كۆمپانیای (ڤیلۆسۆفی –Vélosophy)ی سویدی، بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای (ئینسپریسۆ) جۆرە پایسكلێكیان دروست كردووە، كە بۆن و بەرامی قاوەی لێ دێت، كارەكەش بە سوود وەرگرتن لە كەپسوولی قاوە هەڵگرتن جێبەجێ كراوە، كە هەر پایسلێكی زیاتر لە (300) كەپسوولی تیایدا دانراوە، ئەو كەپسوولانەش بۆ هەمیشە بۆنی قاوەیان لێ دێت، كەپسوولەكان لەگەڵ ماددەی ئەلەمنیۆم تێكەڵ كراون، بەم چەشنە بۆنی قاوەكە ون نابێت، نرخی هەر پایسكلێك (1440) دۆلارە، لە رەنگی وەنەوشەیی و نزیك لە قاوەیی چێ كراون، تا ئێستا زیاتر لە (10000) پایسكل بە بۆن و بەرامی قاوە بەرهەم هێنراوە، چاوەڕێی بازاڕەكانیش دەكەن، ئەگەر خواستی لەسەر بێت، ژمارەی بەرهەمەكانیان زیاتر دەكەن.
Top