كونە رەشەكان

كونە رەشەكان
كونە رەشەكان بە پێی قەبارەیان بەسەر چوار جۆردا دابەش دەبن، كونە رەشەسەرەتاییەكان: قەبارەی ئەمجۆرەیان بەقەد قەبارەی زەوی دەبیت، یان كەمیك بچوكتر كە لە ئەنجامی تەقینەوەی گەورە دروستدەبن بەهۆی هێزێكی زۆری ڕاكێشانەوە لە ناوچەیەكی چڕدا جێگیر دەبن. كونی رەشی هەسارە هاوتا: قەبارەی ئەم جۆرەیان چوار تا 15 ئەوەندەیخۆر دەبێت، ئەویش كاتێك لە ئەنجامی مردنی هەسارەی گەورەی هاوتای خۆرەوە گەردوون ئەتۆمەكانی دەتەقنەوە، دەبنەهۆی دروستبوونی كونی رەشی لەم جۆرە. كونی رەشی مامناوەند: ئەم جۆرەیان قەبارەكەی هەزار ئەوەندەی خۆردەبێت، ئەمیش لەئەنجامی یەكگرتنی كۆمەڵێك ئەستێرە و پێكدادانیان، لە ئەنجامدا كونی رەشی لەم جۆرە پێكدێنن. كونە رەشە گەورەكان:قەبارەی ئەم جۆرەیان 106 ملێۆن جار، یان زیاتر لە بارستایی خۆر گەورەترن، بەڵام ئەمانە دەكەونە ناوەڕاستی خولگە گەورەكانی گەردوونەوە. توێژینەوەی زۆریش كراوە، بەڵام نەگەشتونەتە هیچ دەرئەنجامێك، لەگەڵ ئەوەی هێزێكی ئێكجار زۆریان هەیە كە ناتواندرێت مەزەندە بكرێت، هەرچی بكەوێتە زۆنی ئەم كونە ڕەشانەوە لوشی دەدات، بەرووناكیشەوە، بۆیە ناتواندرێت بەهیچ میكانیزمێك ئەم كونە ڕەشانە لەنزیكەوە، یان بە دەرچوون بە ناویاندا ببینرێت، بۆیە بڕوای ئەنیشتاین و چەند زانایەكی ئێستاش ئەوەیە، ڕەنگە ئەم كونە ڕەشانە دەرگایەك بن بۆگەیادنمان بەلایەكی دیكەی گەردوون، واتە رەنگە لە رێگەی ئەم كونە رەشانەوە گەشتی كات بكرێت، بەڵام چۆن ئەوەیان نادیارە!
Top